سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه

به‌غدا-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید، سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى وڵات و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌رباره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى فیدراڵى و مسۆگه‌ریى ماف و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، دوور له كێشه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه سیاسییه‌كانیان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات، به پێویست زانى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه لێكگه‌یشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى مووچه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاوه ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌ركۆمار له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ، جه‌ختى له گرنگیى پشتگیریى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵ كرده‌وه و ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى مووچه و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.




