نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له خواستى جددیى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كاته‌وه

به‌غدا-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، شه‌وى شه‌ممه 2024/4/6 به‌شدارى له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه شیعییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌وریى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه تا دره‌نگانى شه‌و به‌رده‌وام بوو.
له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و كارى پێكه‌وه‌یى و پاراستنى ده‌ستوور و سیستمى فیدراڵى كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌بوونى ڕوانگه‌ى هاوبه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و داهاتوو به پێویست زانى.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانیان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان جددیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جه‌ختى له هه‌بوونى میكانیزمێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ورى له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوولادا كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتیان كرده‌وه كه خواستێكى هاوبه‌ش بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییان به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌مدا.
له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تیشدا، دۆسیه هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، گرنگیی جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تی فیدراڵی، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كارنامه‌ى حكوومه‌ت، خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ واشنتۆن، تاوتوێ كران.




