٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ، کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراقی فیدڕاڵ و ھێزە سەرەکییەکانی ئیدارەی دەوڵەت، گەیشتە بەغدا.

دوای گەیشتنی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە شاندێک یاوەری دەکەن، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ، کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە پێوەستە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسی شایستە ماف و داراییەکانی ھەرێم و سەردانی شاندی باڵای فیدڕاڵ بۆ ئەمریکاو لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ھەولێر و بەغداو، بابەتی ھەناردەی نەوت و چەندان تەوەری تر.

بڕیاریشە لەدوای ئەم کۆبونەوەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار