٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مستەفا دلێمی: ھەرگیز ھەولێر و پارتی خۆیان رادەست ناکەن..کورد سەرۆک بارزانی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- مستەفا دلێمی، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی دەڵێ، ھەموویان دەزانن پێش و پاش ساڵی ٢٠٠٣ و ھەرگیز پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی خۆی ڕادەست نەکردووە بۆ ئەجێنداتی دەرەکی ئەمەش سیفاتێکی سیاسیی دیاری پارتیە لە مێژووی سیاسیی عێراقیدا.

مستەفا دلێمی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەم میراتە سیاسییەی بۆ پارێزگاری لە کوردستان لە بارزانی باوک ماوەتەوە تا گەیشتە سەرۆک مەسعوود بارزانی ھەر لەبەر ئەوەش خۆیان بە خاوەنی قەزییەی کورد دادەنێن و خۆیان ڕادەست ناکەن".

بەشداری نەکردنی پارتی بەم شێوازە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی ھەرێمی کوردستان، دلێمی دەڵێت: "بینیمان دادگای فیدراڵی کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد کە دژی پارتی و ھەرێمی کوردستان بوون، ئەویش بە گوشاری ھەندێک لایەن و پێشتر تێبینیمان کردووە ئەم دادگایە بە پشتیوانی چەند لایەنێک گوشار دەکات لە ھەرێمی کوردستان بۆیەشە بڕیاری بەشداری نەکردنی پارتی بەم شێوازە مافێکی ڕەوا و شەرعیی و دەستووری و ئەخلاقیە، چونکە ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتی دەکەن ھەموویان بڕیاریان داوە بەپێی دەستوور مامەڵە بکەن بەڵام پێچەوانەی دەستوور کاردەکەن ئێستاش خەڵکی شیعە لە باشووریش لەم ھەڵسووکەوتەی ئێستای لایەنە بەشدارەکانی دەسەڵات ناڕازین".

دلێمی ئاماژەیشدا، ئێستا ئەو سەرکردەو لایەنانە ڕق و کینیان ھەیە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەولێری پایتەخت چونکە پارتی و ھەولێر خۆی ڕادەستی ئەجێنداتی دەرەکی ناکەت لەبەر ئەوەش تیریان بەرامبەر پارتی و ھەولێرە.

ناوبراو گوتشی: "ھەمیشە ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی بەگرنگ و بەرز دەنرخێنم، ھەڵوێستەکانی ھەمیشە لە پێناو باشی و مانەوەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکدان و خاوەن ھەڵویستی گەورەیە بۆ ھەموو خەڵکی عێراق و لە خەمی ھەموو خەڵکدایە.

دەشڵێت،  بینیمان بۆ ئاوارەبوونی سووننەکان لە کاتی ھاتنە داعشدا ھەڵوێستی گەورەو لە بیرنەکراوەو ھەموو خێزانێکی سووننی باش ئەمەی لەبیرەو ھەرگیزیش ئەو ھەڵوێستەی سەرۆک بارزانی لە بیرناکرێت کاتیک دڵ و ماڵی خۆیان بۆ سوننەکان کردەوە، بۆیە ئێمەش پشتیوانی ھەڵوێستەکانی جەنابی سەرۆک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانین دەزانین سەرۆک لە خەمی خەڵک دایە".

کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار