سكرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی: دەستخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکەین

ھەولێر-KDP.info- خدر ڕووسی سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان باس له یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه دەکات و ده‌ڵێت: وێڕای كه‌موكورتییه‌كانمان به‌ڵام ده‌بێت پشتیوانی گه‌لی خۆمان بین و به‌رانبه‌ر به گوتاری به‌غدا یه‌كده‌نگ بین.
خدر رووسی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: چۆن نوێژ بۆ ئیسلام واجبه ئاواش یه‌كڕیزی بۆ گه‌لی كوردستان، بۆ حزبه‌كانی كوردستان واجبه له‌وه‌ش زیاتر واجبه، هه‌ركاتێك كورد یه‌كڕیز بووه ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست هاتوون و دوژمنان نه‌یانتوانیوه زه‌ڤه‌ری پێ ببه‌ن، تۆ ته‌ماشاكه ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان زیاتر له 100 ساڵه، ته‌نیا ئه‌و كاتانه توانراوه سه‌ركه‌وتن بەدەست بێت و خۆپیشاندانی فراوان بكرێت كه به‌ره‌ی كوردستانی دروست ببوو، ئێمه چه‌ندین ساڵه داوا ده‌كه‌ین یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردستان بپارێزرێت، زۆر حزب به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن ڕه‌نگه له قسه‌كانیشمان هه‌ندێك جار نیگه‌ران بن به‌وه‌ی گوتوومانه ئه‌و لێك دووركه‌وتنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا نییه، بۆیه واقعی گه‌لی كوردستان ناخۆشه، ناکرێت ئەو خه‌باته‌ی كردوومانه، ئه‌و قوربانیانه‌ی داومانه، به‌تایبه‌ت ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌نفالی بارزانیان و كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه به‌بابده‌ین.
گوتیشی: ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین حزبه‌كانی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی دابنێن، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك كه‌موكورتی هه‌یه، كابینه‌ی نۆیه‌م و كابینه‌كانی پێشووتر هه‌موویان كاری باشیان كردووه، ڕه‌نگه لێره و له‌وێش هه‌ڵه هه‌بووه و كه‌موكورتیش هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا قۆناغه‌كه جیاوازی زۆری هه‌یه، بۆیه نابێ ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی لە بەغدا ڕوویانداوه وامان لێ بكات درز بکەوێته نێوانمان، ڕه‌نگه وه‌ك حزب تێبینیمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌دای كاری حكوومه‌ت به‌س ناكرێت له‌به‌رانبه‌ردا یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد تێكبدرێت و به‌غدا له‌وێوه ئاراسته‌مان بكات.
له‌باره‌ی خۆڕاگری سه‌رۆك وه‌زیران و ڕادەست نەکردنی هه‌مووشتێك بۆ به‌غد ناوبراو ده‌ڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه داكۆكی كردن له داوای مافی ڕه‌وای گه‌لی کوردستان شتێكی باشه و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا یه‌كگرتووبین، ڕاسته له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌ك حكوومه‌ت و هه‌رێمێكین له عێراق به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر مافی ڕه‌وای كورد و مافی گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی مووچه و بودجه و شایسته‌ی دارایی ناكرێت داكۆكی نه‌كه‌ین و بێده‌نگ بین، بۆیه ئه‌و پێداگرییەی كاك مه‌سروور بارزانی له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا بۆ هاتنی شایسته‌كانی كوردستان باش بوو و جێگای ده‌ستخۆشییه.




