شەممەری بۆ KDP: ھەمیشە گەشبینم بە نیەت و ڕاستگۆیی مەسروور بارزانی

ھەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی عێراقی دەڵێت، ھەر لەسەرەتاوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیازپاک بووە بەرامبەر بە ڕێککەتنەکانی لەگەڵ بەغدا، بەڵام بەداخەوە ھەندێک لایەن لە بەغدا نەیانویستووە ئەو ڕێککەوتنانە سەربگرن و جێبەجێ بکرێن.
ئیحسان شەممەری، سەرۆکی ناوەندی ھزری سیاسیی عێراقی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوێکی بۆ حکوومەتی عێراقی نەیھێشتووە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت و ڕێککەتنەکان، ئەمەش ئیرادەیەکی گەورە و گرنگە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە".
شەممەری گوتیشی: "ھەردوو سەرۆکوەزیران دەیانەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام ھەندێک لایەن دەیانەوێت ئەم ئیرادەیە نەمێنێت".
"من ھەمیشە گەشبینم بەنیەتی ڕاستگۆیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دڵنیانیم لەو لایەنانەی حکوومەتی عێراقی کە جارێکی تر بەربەست و لەمپەر بەرامبەر ڕێککەوتنەکان دروست بکەن"، شەممەری لە کۆتاییدا وای گوت.
کاروان باعەدری




