٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مایڵز کاگینز بۆ KDP: نیگەرانی خۆمان بە کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی ھەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) گوتی، وەک ئێوە ئاگاداری بەیاننامەکەی ئەپیکۆرن و ژمارەیەک کارمان ئەنجامداوە، لەوانە لێدوان بۆ میدیاکان و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا و کوردستان و واشنتۆنی پایتەخت دەربارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و کارمان بۆ ئەوە کردووە.

مایڵز کاگینز، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئەندامانی کۆنگرێسمان ڕاگەیاندووە سەبارەت بە نیگەرانی خۆمان دەربارەی کردنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا، ھەروەھا نیگەرانیەکانیشمان گەیاندووە دەربارەی کێشەی بوودجە لە نێوان بەغدا و ھەولێر".

کاگینز دەربارەی ئاستەنگەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر گوتی: "بینیومانە کە حکوومەتی عێراق دەسەڵاتی دادوەری و بوودجەی بەکارھێناوە بۆ دروستکردنی کێشەو بەربەست بۆ ھەرێمی کوردستان".

ناوبراو ئاماژەیشیدا، وەک ئاپیکۆر نامانەوێ کێشەکان بگەیەنینە دۆخێکی ھەستیار، چونکە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارە سەردانی کۆشکی سپی بکات، بۆیە دەمانەوێ ھاوکار بین لە چارەسەرکردنی کێشەکان".

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار