٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شیفا بارزانی: گەلی کورد گەلێکی وەفادارە بەرامبەر دۆستەکانی و دۆستەکانمان زۆرن

سەرچاوە: KDP.info

نەرویج-KDP.info- بەمەبەستی ئاشنابوون لەگەڵ دۆستانی کورد له وڵاتی نەرویج، لەژێر چاودێری شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی له دیاسپۆڕا، لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت گاڵەیەک بەڕێوەچوو کە تیایدا چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووسانی دۆستی کورد بەشدارییان تێدا  کرد.

سەرەتا شیفا بارزانی لەسەر چۆنیەتی گرینگیدانی بە دۆستانی کورد ئاماژەی بەوەدا کەوا ئەرکە لەسەر شانیان بایەخ و گرینگی بەو کەسانه بدەن کەوا دۆستن و تێدەکۆشن بۆ ئەوەی  پرسی کورد زیاتر له نێوەندەکاندا بناسرێت.

هەروەها گووتی: ئەگەر جاران بمانگوتبایە تەنیا چیاکان دۆستمان بوون، بەڵام ئێستاکه دەبینین کەوا دۆستەکانمان زۆرن که ئێوەی ئامادەبوو جێگەی شانازیمانن.

هەر لە گاڵەكەدا چەندین گوتاری دیکە لەلایەن بەشداربووانەوە بەتایبەتی کەسایەتییە نەرویجییەکان  پێشکەشکران، لە گوتارەکانیاندا پاڵپشتی و پشتیگری خۆیان بۆ دۆستایەتی کورد و کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیان لەبەردەوامی ئەم پاڵپشتییە کردەوە.

دواتر بۆ ڕێزلێنانیان بەرامبەر ئەو کاروچالاکییانەی کە ئەنجامیان داوە لە بوارە جیاجیاکاندا، لەلایەن سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی چەندین کەسایەتی نەرویجی بۆ ئەم مەبەستە خەڵات کران و هیوای خواست زیاتر گرینگی به پرسی کورد بدەن، هەروەها لەوەش دڵنیای کردنەوە کەوا گەلی کورد گەلێکی وەفادارە بەرامبەر دۆستەکانی و هەرگیز لە یادیان ناکات.

هەرلەم چوارچێوەیەدا چەندین سترانی کولتووری ڕەسەنی کوردی لە شێوەی ئۆپێڕا لەلایەن خانمه هونەرمەند پەروین شاکار پێشکەش کرا، هەروەها چەندین پارچە هۆزان و شیعر بۆ میوانانی بەشدار پێشکەشکران.

هەواڵی پەیوەندیدار