٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپه‌ڕی KDP زانیاری نوێ لە بارەی دروستکردنی بەنداوی خەرەند ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

رواندز-KDP.info- قایمقامی قەزای رواندز گوتی، دروستکردنی بەنداوی رواندز لە ناو خەرەند لە ئێستادا جارێکی تر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانه‌وه‌ داوای پێداچوونەوە بە دەرخستە و دیزاینی پڕۆژەكه‌ کراوە، كه‌ یەکێکه‌ لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

ئەحمەد قادر، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بە مەبەستی بە دواداچوون بۆکارەکانی بەنداوی رواندز، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکانمان کرد، لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەوڵی تەواو دراوە بۆ ئەو پڕۆژەیە، لە ئێستادا جارێکی تر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران داوای پێداچوونەوە بە دەرخستە و دیزاینی پڕۆژەی بەنداوی رواندز کراوە.

قایمقامی رواندز باسی لەوەشکرد، ئێمە بەردەوام کارمان لەسەر ئەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە کردووە بۆ ئەوەی بکەوێتە واری جێبەجێکردن، پێشتر دیزانێک کرابوو، بۆ بەنداوی رواندز، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران جارێکی تر دیزاین و دەرخستەی ئەو بەنداوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار