٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی بەیدەر: هەموویان دەزانن بەبێ پارتی هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی عەلی بەیدەر لەو باوەڕەدایە کە هەڵوێستەکانی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن هەڵوێستی ناڕازیبوون بوو لەسەر دەرکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی یانیش کۆمەڵێک بڕیاری دەرکراوی دژی هەرێم، بەبێ پارتیش ھەڵبژاردن ناکرێت.

عەلی بەیدەر بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی وای دەبینێت هەڵبژاردنەکان پرسی نێوخۆیی پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان و واقعەکەی، ئەمەش پرسێکە دەستووری عێراق دیاریکردووە بۆ هەرێمی کوردستان.

بڕواى بەیدەر وایە، بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێ، چونکە پارتی زۆرینەی سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستاە، ئەم ئەنجامنەدانەش لەبەر دەستوەردان بوو لەدەسەڵاتی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای فیدڕاڵی.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسیە پێیشی وایە، هەموو لایەنەکان باش دەزانن بەبێ پارتی هیچ هەڵبژاردنێک ناکرێت، دەشڵیت: دڵنیام ئەگەر پارتی بەشدار بێت زۆرینەی دەنگەکان بەدەستدێنێت و لە ڕیزی پێشەوەش دەبێت، بۆیە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پارتی لەڵ ھەڵبژاردنە بەشدار بێت.

کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار