٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ناتۆ پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

برۆکسل _KDP.info_ (تێیۆ فرانکن) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ناتۆ و سەرۆکی شاندی حکوومەتی بەلژیکایە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتلەسی ناتۆ، هاوکات ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی بەلژیکایە لە پارتی هاوپەیمانی نوێی فلاندەرز ناسراو بە (ئەن.ڤێ.ئا) کە پارتێکی نەتەوەیین و بە گەورەترین پارت هەژمار دەکرێت لەسەر ئاستی فیدراڵی بەلژیکا و هەرێمی فلاندەرز، پشتیوانی و دۆستایەتی خۆی و پارتەکەی بۆ ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خستە ڕوو.

لە سەردانێکی فەرمی شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوە  کە لە شوباتی ٢٠٢٤ لە برۆکسل بەڕێوەچووبوو پێشتر دیدار و ڕاگۆڕینەوە هەبووە لەگەڵ بەڕێز تێیۆ فرانکن و ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکان و پەرلەمانتار و سیناتۆری بەلژیکی لەسەر کۆمەڵێک پرسی سیاسی و ستراتیژی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوین، دوای سەرهەڵدانی چەندین پێشهات و پەرەسەندنی سیاسی و ئەمنی  لەسەر ئاستی هەرێم و ناوچەکە داوای ڕاگۆڕینەوە و دیدارێکی تازەی لە گەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کردبوو.

لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) هەڤاڵ سەمەد گوڵی کە نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە لە بەلژیکا و ئەندامی لێژنەی ناوچە و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی لیژنەی ناوچەی پارتییە لە برۆکسل ڕاسپێردرا پەیامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی  کوردستان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان و دیدگای پارتی لەسەر هەڵبژاردنەکان و دوا بەیاننامەی پارتی لەسەر بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان و ڕوونکردنەوەی پێویست و ئەڕگۆمێنت و ڕوئیای پارتی لەسەر هەڵبژاردنەکان، دۆخی ئەمنی و سەقامگیری هەرێم و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بنەڕەتی عێراقی فیدراڵ و دەستوەردانی دادگای فیدراڵی عێراق لە کاروباری هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکان وەک ئامرازێکی سیاسی دژ بە هەرێمی کوردستان بخاتە ڕوو.

وەک پارتێکی نەتەوەیی داوا دەکەن هەرێمی فلاندەری بەلژیکا ببێتە کۆنفیدراڵی لە بری (N-V-A) پارتی هاوپەیمانی نوێی فلاندەرزی سیستەمی ئێستا کە فیدراڵییە، پارتی (ئەن. ڤێ-ئا) گەورەترین پارتی سیاسییە لە سەر ئاستی بەلژیکای فیدراڵی و لە هەرێمی فلاندەرز و پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارتی ناوبراو و پارت و لایەنە سیاسییەکانی تر پەیوەندی و دۆستایەتی هەیە.
شایەنی باسە تێیۆ فرانکن کاریگەری باشی هەیە لە ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلانتیکی باکووری ناتۆ وەک  جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ناتۆ و بەرپرسی شاندی حکوومەتی بەلژیکا لە ناو ناتۆدا و هەروا گرنگی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و سەقامگیری و پرسی پێکەوەژیان و کێشەکانی عێراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لە غەزە و شەڕی نێوان  ڕووسیا و ئۆکراین و پرسی پەنابەران دەدەن.

لە دیدارەکەدا بە فراوانی شیکردنەوەی دیدگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەسەر  دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر هەرێم خرایە ڕوو، هاوکات ئاماژە بە ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی تیرۆر و هاوکاری بەردەوام و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆر و باسی پێشبینییەکان لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و ناوچەکە درا، پەلامارەکانی میلیشیاکانی دەرەوەی یاسا و ئێران بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەروڵەتی لە هەرێمی کوردستان بۆ لاوازکردنی پێگەی  هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشێلکارییەکانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن  حکوومەتی ناوەندی و پەرلەمانی فیدراڵی لە بواری شایستە داراییەکانی و بودجە و مووچە و هەوڵدانی بەردەوام بۆ لەکارخستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بڕیارە نادەستوورییەکانی دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و ڕێگە خۆشکردن بۆ دەستوەردانی لایەنی دەرەکی و میلیشیاکان بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و قوڵترکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەربۆیە داوا لە یەکێتی ئەورووپا و ناتۆ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین هاوکار و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بن بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەستوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای سیستەمی فیدراڵی کە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری عێراقدا ئاماژەی پێکراوە.
بەڕیز فرانکن وەک دۆستی کوردستان تێگەییشتنێکی تایبەتی هەبوو بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پێشکەوتنانەی لە هەرێمی کوردستان لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ماف و ئازادییەکانی پێکهاتەکانی ئایینی و ئیتنی و پێکەوەژیان و لێبووردەیی لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت و بە گرنگیەوە دەڕواننە بەرەوپێشچوونی سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی دیموکراسی لە کوردستان و پشتگیری و هاوسۆزی خۆی و پارتی هاوپەیمانی نوێی فلاندەرزی بۆ هەرێمی کوردستان و پارتی دۆستیان پارتی دیموکراتی کوردستان خستە ڕوو و هیوای خواست دۆستایەتی و پەیوەندی سیاسی لە نێوانیان دا بەردەوام بێت و هەوڵ دەدات لە پێگەی خۆیەوە ئەو پێشهاتانەی لە کوردستان و ناوچەکە روو دەدەن بگەیینە ئەنجوومەنی ناتۆ.

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار