٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی له‌ ساڵیادی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/4/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: "لە 44ەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو ئەو خوشک و برایانەی کوردی فەیلی دەکەینەوە، کە لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی پێشووی عێراق، تەنیا لەبەر کوردبوونیان و پشتگیریکردنی شۆڕشی گەلی کوردستان، دووچاری گرتن و کوشتن و بێسەروشوێنکردن و لێسەندنەوەی ناسنامە بوونەوە."

سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە و بەشێکە لەو تاوانانەی کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردستان ئەنجام درا، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کوردی فەیلی و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە."

مەسروور بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: "لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردی فەیلی، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین."

هەواڵی پەیوەندیدار