سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 44 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "داوا دەکەین حکوومەتی عێراق كوردانى فه‌یلى له هه‌موو روویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ره‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات."
دەقی په‌یامەکەى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له یادى جینۆسایدى كوردانى فه‌یلیدا:
ئه‌مڕۆ یادى به ئازارى چل و چوار ساڵه‌ى جینۆسایدى هه‌زاران كوردى فه‌یلى ده‌كه‌ینه‌وه كه له شاڵاوێكى دڕندانه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگیری‌یان له شۆڕشى كوردستان، ڕووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه و ڕه‌گه‌زنامه و سامان و ماڵ و حاڵیان لێسه‌نرایه‌وه.
له‌م یاده‌دا داواكاریمان له حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه به‌پێى بڕیارى دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه ئه‌و تاوانه‌ى به جینۆساید ناساند، كوردانى فه‌یلى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ڕه‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بین و هه‌رچى پێویست بێت هاوكار ده‌بین.
جینۆسایدى كوردانى فه‌یلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕینه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان، مێژوویه‌كى ڕه‌ش و ڕابردوویه‌كى تاڵى پڕ له هه‌ڵه‌ى عێراقه كه بووه هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگیرى بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و ڕابردووه بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند و وانه و بۆ داهاتوویه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن له عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرین.
سڵاو و دروود له یاد و گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردى فه‌یلى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/4




