لەکەرکووک و گەرمیان ھاوکاری مەسروور بارزانی گەیێندرایە خێزانی شەھیدان
__2024_04_03_h20m2s47__HK.jpg)
کەرکووک _KDP.info_ بەرپرسی شەھیدان و پێشمەرگە لە مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک _ گەرمیان)ی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمساڵیش مەسروور بارزانی ھاوکاری گەیاندووەتە دەیان خێزانی شەھید لە سنووری ئێمە و دەشڵێ: دیاری مەسروور بارزانی گەیێندراوەتە ٢٤٨ خێزانی شەھید.
عەبدولڕەحمان دەلۆ، بەرپرسی بەشی شەھیدان و پێشمەرگە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای (کەرکووک _ گەرمیان)ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵانە بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزان مەسروور بارزانی ھاوکاری جەژنانە بەسەر خێزانی سەربەرزی شەھیداندا دابەش دەکات، بۆ ئەمساڵیش دوێنێ ھاوکاری بەڕیزیان گەیاندراوەتە خێزانی سەربڵندی شەھیدان لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک _ گەرمیان)ی پارتیمان، ئەو ھاوکارییەش نە لەسەر حیسابی حزبە نە حکوومەت، سەرۆکی حکوومەت لەسەر ئەرکی شەخسی خۆی ھاوکاری خێزانی شەھیدان دەکات.
عەبدولڕەحمان دەلۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری (کەرکووک _ گەرمیان) ٢٤٨ خێزانی سەربەرزی شەھیدان سوودمەند بوونە لە دیاری مەسروور بارزانی، خانەوادەی شەھیدان زۆر سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەن کە لە مانگی ڕەمەزان و جەژن ئەوانی لە بیرە، ئێمەیش دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەکەین و ھاوکاریەکەیانمان بە ئەمانەتەوە پێشکەشی خێزانی شەھیدان کرد.
قائید میرۆ




