٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەولود سابیر: لەگەڵ بەغدا لەبارەی پڕۆژەی ھەژماری من لە قۆناغی ڕێککەوتن داین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی: پرۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەژماری من لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە کۆتایی پێدێت، لەگەڵ بەغداش لەبارەی ئەو پڕۆژەیە لە قۆناغی ڕێککەوتن داین.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی ھەژماری من ئێستا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر و سلێمانی ودھۆک بەڕێوەدەچێت و ھیچ گرفتێکی لەبەردەمدا نییە، ھەر بۆ زانیاریش بانکی (تی بی ئای) عێراقی داواکاری پێشکەشکردووە بەشداری لە پڕۆژەی  ھەژماری من بکات و دەبێتە شەشم بانک بەشداری لەو پڕۆژەیە دەکات، تا ئێستاش ٢٥٠ھەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە و ١٥٠ھەزار کەسیش کارتیان وەرگرتۆتەوە.
مەولود سابیر گوتیشی: ئێستا چوار ملیار دینار لەڕێگەی بانکی ئای تیم و ھەژماری من مووچە وەردەگرن، کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە تەواو دەبێت و ئەوە دەمینێت تەنیا وەرگرتنە لەڕێگەی ئای تی ئێم و ئەلکترۆنی.

سابیر باسی لەوەش کرد: دوو جار شاندی ئێمە سەردانی بەغدایان کردووە، تەنیا ماوە یەکلایی بکرێتە، ئێستا لە ڕێککەوتن دان، ھەردوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر خەتن و مووچە چارەسەرکراوە، ئەوەش چارەسەر دەکرێت و بانکەکانی ھەژماری من ھەموویان باوەڕپێکراون و لە بانکی ناوەندی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتووە و بانکی ناوەندی خۆی ڕەزامەندی داوە پڕۆژەی ھەژماری من ئەنجامبدرێت.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار