په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی: پارتی لە نیگه‌رانییه‌كانی به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر حه‌قه

ھەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی باس له نیگه‌رانی پارتی ده‌كات و پێی وایە ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌و بڕیارانه یه‌كگرتووبن.
بورهان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمكراتی كوردستان گوتی: له به‌غداوه هه‌ر ته‌داخولێك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت باش نییه و لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتری بنێن، باشترین چاره ئه‌وه‌یه حزبه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك پێكبێن و هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌و پرۆژه نیشتمانی بێت و قه‌واره‌ی كوردستان بپارێزێت.
له‌باره‌ی نیگه‌رانی پارتی له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بورهان محه‌مه‌د ده‌ڵێت: نیگه‌رانی پارتی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی حه‌قن و هاووڵاتیی كوردستان پێی خۆش نییه دادگای فیدراڵی ته‌داخولی هه‌ندێك شت له كوردستان بكات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور خۆی بسه‌پێنێت و خه‌ڵكی کوردستان پێیان وایه ده‌بێت حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردن و پێكه‌وه به‌رانبه‌ر به بڕیاری به‌غدا بوه‌ستن.




