٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەک ملیار و 352 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووان ڕادەستی پارێزگاری دهۆک کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 02-04-2024، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کرد.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگارانی هەولێر و دهۆک، رایگەیاند، "دوای ئەو لافاوەی دهۆکی گرتەوە، بە هاوکاریی ژمارەیەک وەبەرهێنەری هەولێر و سلێمانی کەمپەینێکمان بۆ هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە راگەیاند. ئەمڕۆ بڕی هاوکارییە ماددییەکە کە یەک ملیار و 352 ملیۆن دیناری عێراقییە، ڕادەستی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکمان کرد".

وەکو ئەوەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی پێ دا، "کەمپەینەکە ئەمڕۆ کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبێت. لە داهاتوودا هەر هاوکارییەکی دیکەی ماددی بەدەستمان گەیشت، ئەویش ڕادەستی پارێزگاری دهۆک دەکەین بە مەبەستی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار