"بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت کەرتی گەشتیاری دەبووژێنێتەوە"

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کەمکردنەوەی کرێ و ڕسومات کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری دەبێت و دەشڵێ: دەبێتە ھۆی بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری.
ئیبراھیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لەبارەی ئەو داشکانەی بۆ کرێی کردووە کەرتی گەشتوگوزاریش دەگرێتەوە، کاریگەریەکی زۆر باشی لەسەر کەرتی گەشتیاری دەبێت و ھاندانە بۆ ئەو کەسانەی لەو کەرتەدا کار دەکەن، پێمانوایە بڕیارەکە دەبێتە ھۆی بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەشڵێت: لەلایەن شوێنە گەشتیارییەکان و ئەوانەی لەو کەرتەدا کار دەکەن پێشوازییەکی زۆر باش لە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە و ئەنجامەکی ئەرێنی دەبێت و کاردانەوەی زۆر باشی دەبێت، چونکە بڕیارەکە بۆ بەرژەوەندی ئەوانە.
ئیبراھیم عەبدولمەجید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت ھاوکارییەکی گرینگە لەم قۆناغەدا بۆ کەرتی گەشتوگوزار، چونکە بەپێی بڕیارەکە ھەرچی ڕسومات و قەرز و باج و کرێی کارەبا و ھەر پارەیەک ھەبێت ٢٠%ی کەم دەکرێتەوە، ئەمەیش ھەنگاوێکی باش و پشتیگیرییەکی گەورەیە لە خەڵک و کەرتی گەشتیاری.
قائید میرۆ




