٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست لەزگین: ناخۆشیی و کارەساتی بازاڕی چەلێ هی ئێمەشە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی ڕێکخستنی مەکتەبی پارتی لە دهۆک ڕایگەیاند، بە هەموو دامودەزگایەکی حکوومەتی و حزبەوە هاوکاریی زیان لێکەوتووانی ئاگرەکەی دهۆک دەبین.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی  مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئاگرەکەی بازاڕی چەلێ لە دهۆک زیانی ماددی زۆرە، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیبێت زیانی گیانی تێیدا نییە و خەڵکی سەلامەتن.

لەزگین گوتی: "ئێمە لای خۆمانەوە بەهەموو دامودەزگایەکی حکوومەتی و حزبەوە هاوکاریان دەبین، چونکە ناخۆشیی و کارەساتی ئەوان هی ئێمەشە هیچ جیاوزییەکمان نییە. هەمووی هاووڵاتییانی خۆمان و خەڵکی خۆمانە. لەبەر ئەوە بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین ئەوەی لەتواناماندا بێت هاوکاری زیانلێکەوتووان دەبین."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە ژمارەیەک دووکانی بازاڕی چەلێی سەنتەری شاری دهۆک کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا دەیان دوکان سووتان و بە هەوڵەکانی تیمی بەرگریی شارستانیی کە زیاتر لە 30 تیم بوون، دوای چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت، تەنیا 11 ئەندامی تیمەکانی بەرگری شارستانیی بەهۆی دووکەڵەوە تووشی تەنگە نەفەسی بوون و چارەی پێویستیان بۆ کراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار