٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوهدار شێخۆ خەڵاتی ڕێزلێنان و وێنەی پردی دەلالی بەخشییە مەنسور بارزانی

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازی لە فەرماندە مەنسور بارزانی کرد، هاوکات سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی زاخۆ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازی لە فەرماندە مەنسور بارزانی کرد.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، فەرماندە مەنسور بارزانی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە خەڵکی زاخۆ.

لە بەرامبەردا گوهدار شێخۆ، سوپاسی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە بەرامبەر ئەو هاوکارییەی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی زاخۆیان کردووە و قەرەبووی هاووڵاتییانیان کردوونەتەوە.

لە کۆتاییدا وەک وەفا و رێزگرتنێک لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبوونی فەرماندە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەڵاتی ڕێزلێنان و وێنەی پردی دەلالی بەخشییە مەنسور بارزانی.

هەواڵی پەیوەندیدار