٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی یەکلاییکردنەوەی چارەسەری گرفت و کێشەکانی زەوی و زار ئەنجامدرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ یەکشەممە لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی، کۆبوونەوەی یەکلاییکردنەوە و چارەسەری گرفت و کێشەکانی زەوی و زار لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ یەکشەممە 2024.3.31، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و بەئامادەبوونی عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەندامانی دیکەی لیژنەی چارەسەری کێشەکانی‌ زەوی و زار، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی، کۆبوونەوەی یەکلایکردنەوە و چارەسەری گرفت و کێشەکانی زەوی و زار لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕاسپاردەکانی بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو و چارەسەرکردنی گرفت و کێشەی زەویی و زاری موڵکی گشتیی و پۆڵینکردنی زەوییەکانی شارەوانی و کشتوکاڵی و نیشانکردنی حەرەمی گوند لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوکاری پتری لیژنەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە بۆ بەوردی بەدواداچوون و دیراسەی پرسەکە و گرتنەبەری رێ و شوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکانی سەر موڵکی گشتیی و موڵکی میری.

هەواڵی پەیوەندیدار