٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی دووسایدی ڕێگای بەردەڕەش کەڵەک درایە کۆمپانیا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی (بەردەڕەش _ کەڵەک) درایە کۆمپانیایەکی دھۆک و بڕیارە دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان دەست بە کاری خۆی بکات، تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ٩٨ملیار دینارە و درێژیەکەشی ٤٠کم دەبێت و بەشێوەیەکی مۆدێرن دروست دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دووسایدی (بەردەڕەش _ کەڵەک) بۆ کۆمپانیای (ھەکاروپەکار) دەرچووە و فەرمانی ئیحالەکردنیشی بۆ دەرچووە، ئەو کۆمپانیایە ناودارە و لە بواری ڕێگاوبان کاری کردووە ، ڕێگاکە ٤٠کم درێژە و بەشێوەیەکی زۆر مۆدێرن دروست دەکرێت، ٩٨ملیار دیناریشی بۆ تەرخان دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: خۆی کێشەیەکی گواستنەوەی پارە ھەبوو لە ئەنجوومەنی وەزیران، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە دراوە بە کۆمپانیا و لەسەر ئەوە دەمینێتەوە بێت گرێبەست بکات و خیتاب زەمان بێنێت و دەست بەکار بێت کە بە دوو قۆناغ دەست بە پڕۆژە دەکرێت، یەکەم دیزاینی ئامادە دەکرێت، دواتریش بەپێی دیزاینەکە دروست دەکرێت.
د.ئاگرین ڕوونیشی کردەوە: خۆی گرفتی سەرەکی دابینکردنی بودجەکەیە، لەبەر ئەوەی ئێستا دۆخی ئابووری زۆر باش نییە ، بەڵام ھەموو ڕێکارێکی پێویست ئەنجامدراوە و تەنیا دەمینێت دەست بە کاری خۆی بکات، ئەو پڕۆژەیەش لەڕێگەی بەرێوبەرایەتی ڕێگاوبانی دھۆکەوە جێبەجێ دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار