بڕیاره‌كانی سەرۆکی حکوومەت كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ و بازرگانی دروست كردووه

ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، باس له 8 بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه تایبه‌ت بووه به باج و ڕسومات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه دوای بریاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت جوڵه‌یه‌كی بازاڕی و بازرگانی ده‌ستی پێكردووه.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوه، به‌تایبه‌ت بۆ سووک کردنی دۆخی ناهەمواری ئابووریی سەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوی و بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕسومات و باج به‌شێوه‌ی جیاواز، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە.
له‌م باره‌یەوه حاجی ئیبراهیم گه‌ردی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: هه‌ڵبژاردن و كات و ساتی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو و له قازانجی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بوو، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی به‌غداوه، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران ڕووبه‌ڕووی گرفتی زۆری دارایی بوونه‌ته‌وه، ئێستاش به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێدانی زه‌وی به فه‌رمانبه‌ران و پرسی دابه‌شكردنی مووچه و بریاری لێ‌خۆش بوونی ڕسومات، جوله‌یه‌كی زۆر کەوتووه‌ته بازاڕه‌وه، چونكه له سیسته‌می ئابووری وایه كاتێك پاره له بازار نامێنێت جولەی بازرگانی كه‌م ده‌بێته‌وه و خواست له‌سه‌ر كاڵا كه‌م ده‌بێته‌وه، خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له سێكته‌ری بازرگانی و بازاڕدا، جیا له‌وه‌ش كاریگه‌ری ناڕاسته‌وخۆشی هه‌یه وه‌ك دووباره بووژانه‌وه‌ی هه‌ندێك سێكته‌ری دیكه كه ڕه‌نگه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به بابه‌تی موچه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌كات.
گوتیشی: یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان ده‌بێت و بارگرانیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
دووه‌م: داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
سێیه‌م: داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت. چواره‌م: داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
پێنجه‌م: لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
شه‌شه‌م: داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
حه‌وته‌م: داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
هه‌شته‌م: لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.
ئه‌م بڕیارانه لەم كات و ساتەدا بە گرنگ ده‌زانم و كاریگه‌ری ئه‌رێنی درێژخایه‌ن و كورت خایه‌ن دروست ده‌كات.
ڕایشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌و بڕیارانه بابه‌تی لابردنی ڕسومات بوو له‌سه‌ر گۆشتی سوور به‌ڕێژه‌ی %50 كه بابه‌تی ڕەنگە هه‌ڵاوسانی نرخی گۆشتی سوور په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بێت به‌ته‌نیا به‌ڵكو گران بوونی جیهانی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێكرا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كوردستان كرد به‌خێرا بڕیاری لابردنی به‌شێك له ڕسوماتی درا، ئه‌مه زۆر گرنگ بوو، بۆ داهاتووش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور ده‌بێت.
حاجی ئیبراهیم گه‌ردی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له بابه‌تی باج، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ر و هاورده‌كارێك كاڵایەك هاورده ده‌كات، تێچووه‌كه‌ی چه‌ند به‌شێكه، وه‌ك كرێكار و سووته‌مه‌نی و ده‌ستی كار كه خه‌رجی هه‌یه و باج و ڕسومات و گورمرگی ده‌كه‌وێته سه‌ر، ئه‌و كاته ئه‌م ئه‌ركانه نرخی كاڵاكه دیاری ده‌كات و ده‌بێته ئه‌ركێكی قورس له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك، به‌ڵام كاتێك حكوومه‌ت باج كه‌م ده‌كاته‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی ئه‌و به‌رهه‌مانه، كه‌واته وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌توانن به‌نرخێكی كه‌متر كاڵاكانیان بخه‌نه بازاڕه‌وه، كه من پێم وایه ئه‌م بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی كه‌مکردنه‌وه‌ی كاڵا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جوله‌ی بازرگانی زیاتر ده‌كات.




