77 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د تێده‌په‌ڕێ

ھەولێر-KDP.info- له ڕۆژێكی وه‌كوو ئه‌مڕۆ له 31ی 3ی 1947 پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆككۆماری كوردستان دوای 11 مانگ له ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له‌سێداره دران.
له‌و ڕۆژه‌دا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ حه‌مه‌حوسێن خانی سه‌یفی قازی ئامۆزای و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی برای له‌سێداره دران.
قازی محه‌مه‌د له ته‌مه‌ی 7 ساڵیدا ده‌ستی به خوێندن كردووه و دوای خویندنی زمانی فارسی له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستایان و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی شاری مه‌هاباد زانسته‌كانی وێژه و فه‌له‌سه‌فه‌ی خوێندووه و پله‌كانی خوێندنی به خێرایی بڕیوه و دوای كۆچی دوایی باوكی پێشه‌وا بووه‌ته قازی مه‌هاباد.
له 22ی كانوونی دوومی ساڵی 1946 یه‌كه‌م كۆماری كوردستانی به به‌شداریی نوێنه‌ریی پارچه‌كانی كوردستان دامه‌زراند و قازی بووه سه‌رۆككۆمار و دوای چه‌ند مانگێك له ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان قازی و هاوڕێكانی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا و له 31ی 3ی 1947 له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له‌سێداره‌دران و قازی له كاتی له سێداره‌دانیدا داویكرد چاوی نه‌به‌ستن تا به‌سه‌ربه‌رزی و چاوكراوه‌ییه‌وه ته‌ماشای نیشتمان بكات.




