٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد شوکری بۆ KDP: شاندێکی وەزارەتی ژینگەو وزەی ئیتاڵیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوای فەرەنسا سەردانی وڵاتی ئیتاڵیای کردوو بەفەرمیی لەلایەن چەند وەزارەتێکی ئەو وڵاتە پێشوازیمان لێکرا و بڕیارە شاندێکی ئەوانیش سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.

دکتۆر محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەسەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیتاڵیا لەگەڵ سیناتی ئیتاڵیا کۆبووینەوە و بەوردی باسمان لە دۆخی ھەرێمی کوردستان کردوو لێکتێگەیشتنی باش ھەبوو، ھەروەھا لیژنەی ئاسایش و بەرگری و دەرەوە بەفەرمیی ئێمەیان میوانکرد و ئەو دانیشتنەش بەفەرمیی لە ئەنجوومەنی سیناتی ئیتاڵیا بڵاوکرایەوە و پێشوازیەکی زۆر باش لە شاندی حکوومەتی ھەرێم کرا و دواتریش لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و وەزیری ژینگەو وزە کۆبوونەوەمان کرد".

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتیشی: "ئەوەی پەیوەندی بە ئابووری و وزەی نوێ ھەبوو بەڵێنیان داوە شاندێکی وەزارەتی ژینگەو وزەی ئیتاڵیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و ھەندێک لێکتێگەیشتنمان دەبێت و پێشتر ئەوان مینحەیەکیان بۆ ھەرێمی کوردستان ھەبووە لەبارەی پرسی ژینگەو ھیوادارین ئەو لێکتێگەیشتن و ھاوکاری ئەوان لەداھاتوو زیاتر بێت، ھاوکات کۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان بازرگان و وەبەرھێنەری ئێمە و ئەوان لە بواری وزەو بازرگانی دەبێت، چونکە ئیتاڵیا وڵاتێکی زۆر گرنگە لەڕووی ئابووری و سوودێکی زۆر باشی لە داھاتوو بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار