٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە حزبی شیووعی عێراق و کوردستان دەکات بەبۆنەی یادی دامەزراندنیان.

دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان…

ئەمڕۆ 31ی ئازار، پیرۆزباییی یادی دامەزراندنی ھەردوو حزبی شیووعی عێراق و کوردستان، لە سەرکردایەتیی ھەردوو حزب و ئەندامان و جەماوەر و لایەنگرانیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەم، ھیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا بە پێزانینەوە لە مێژووی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی نیشتمانیی ھەردوو حزب لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئامادەیی و بەشدارییان لە بزووتنەوە و ژیانی سیاسیدا دەڕوانین، ھەروەھا بە ڕێزەوە یادی ھەموو ئەو تێکۆشەرانەیان دەکەینەوە کە تەمەنێکی درێژیان بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان لە ڕیزەکانی حزبی شیووعیدا بەسەر برد.

 

سڵاو لە گیانی شەھیدانی حزبی شیووعی و تەواوی شەھیدانی کوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٣١-٣-٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار