٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی ( قیامە)ی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی ( ئەکیتۆ) پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) و جەژنی سەری ساڵی نوێ (ئەکیتۆ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کریستیان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە جیهان.

 

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

30 ئازار 2024

هەواڵی پەیوەندیدار