سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕالی به پیشه‌یی كاری بكردبایه ڕۆژی به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت
__2024_03_30_h19m51s51__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- یه‌كێك له ئه‌ندامانی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌و حزبه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕالی ده‌كات و پێی وایه قه‌واره‌ی كوردستان ده‌ستووری و یاساییه و ناكرێت له پێگه‌ی كوردستان بدرێت.
مه‌حموود حه‌مه‌ئه‌مین، ناسراوه به (غازی فه‌یسه‌ڵ)، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: كاتی خۆی ده‌ستوور به ڕێككه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو عێراق نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به ڕێككه‌وتنی پێكهاته‌ی شیعه، سوننه و كورد و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا نووسراوه‌ته‌وه، ئامانج له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێکردنیەتی وه‌ك مه‌رجه‌عی یاسایی و ده‌ستووری و له‌كاتی دروست بوونی هه‌ر گرفتێك دێته ئاراوه بتوانێت چاره‌سه‌ری بكات و بۆی بگه‌ڕێنەوە، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ده‌ستوور بونایه ئه‌و گرفت و ئاڵۆزیه‌ی ئیستا هه‌یه دروست نه‌ده‌بوو.
هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوور په‌سه‌ندی كردووه، ئه‌وه فه‌زڵ و منه‌تی كه‌س نییه، ئه‌مه قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاساییه، له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕالیشه‌وه ئه‌م دادگایه ده‌بێت نیشتمانی و بێلایه‌ن بێت كاتی خۆی به موافه‌قه‌ی كورد و به به‌شداری دوو ئه‌ندامی كورد پێكهێنراوه، ئه‌م دادگایه دێت ته‌فسیری ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی ده‌ستوور ده‌كات كه گرفتیان له‌سه‌ره، دادگا ئێستا بووه‌ته ناوه‌ندی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه ده‌ستووریانه‌ی كه خۆیان لێی تێ ده‌گه‌ن و شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، خۆ مه‌رج نییه ئه‌و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌د له‌سه‌د دروست بێت، به‌ڵام كاتی خۆی بڕیاری سێ پێكهاته له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئیستای دادگای فیدڕاڵی دراوه، ئه‌مانیش له‌سه‌ر ئه‌و شه‌رعیه‌ت دانه‌ی ئێستا كه‌وتوونه‌ته بڕیاردان.
ڕایشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه عه‌ره‌ب عه‌ره‌بچیه‌تی ده‌کات و شیعه‌كان بڕیاره‌كان لەبەرژەوەندی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هه‌ن ئاراسته ده‌كرێن، به‌داخه‌وه هه‌ركه‌سه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام من وه‌ك په‌رله‌مانتار له 2007 هه‌میشه باسم له‌وه كردووه، ڕه‌نگه به‌شێك له گرفته‌كانیش خۆمان بگرێته‌وه، بۆ نموونه له ده‌ستوور باس له‌وه كراوه نه‌وتی عێراق بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه یانی كاتی خۆی كه ده‌نگمان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه خۆ ده‌بێت ته‌فسیری ئه‌م داواكاریانه به‌لایه‌نی عێراقی بگوترێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دادگای فیدڕاڵی نه‌بووه، له‌م ساڵانەی دوایی دروست بوو و له‌نێوان كورد و سوننه و شیعه ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت میزانیه‌ی ساڵانه‌ش به ڕێككه‌وتنی سیاسی ڕۆیشتووه، زۆر گرفت هه‌بووه له‌و ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌ر بووه، ئه‌مه كاتی خۆی ئاوابووه چونكه عه‌ره‌ب له‌و ساڵانه لاواز بووه له ده‌سه‌ڵات و كوردیش سودی بینووه له ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، حكوومه‌تی عێراقیش له‌و ساڵانه پێنه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵام ئیستا عێراق دەیەوێت ورده ورده وه‌ك ده‌وڵه‌ت خۆی به‌هێز بكات و بڵێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه سیاسییانه‌ی پێشتر كراون ناكرێت تاسه‌ر بێت، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور، ئیستاش دادگای فیدڕالییان هێناوه‌ته‌وه ناو هاوكێشه‌كه‌وه.
مه‌حموود حه‌مه‌ئه‌مین، ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه ده‌بوو له 2007 مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بکرابا ئەمە کە نەکراوە لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌یه، كاتی خۆی ئێمه زۆر هه‌وڵماندا له عێراق ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێت به‌س به‌داخه‌وه نه‌كرا.
له‌باره‌ی دادگای فیدڕالیش کە بۆچی ئێستا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی میدیایی و ڕه‌خنه‌ی زۆری لێده‌گیرێت؟ ناوبراو ڕایگه‌یاند: دادگای فیدڕالی ناتوانێت ئه‌و فشاره ڕاگه‌یاندنیی و سیاسییه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌می بكاته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر به پیشه‌یی كاری بكردبایه كاری ده‌ستووری خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد، ئه‌گه‌ر به پیشه‌یی كار نه‌كا ئه‌وه دادگای فیدڕالی كێیه؟ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێن باگراوندی فكر و مه‌زهه‌بی و دینییان هه‌یه، كابرا ئه‌ندامی دادگایه به‌ڵام كاریگه‌ری مه‌زهه‌بی و قه‌ومی له‌سه‌ره، له‌ولاشه‌وه پێمان ده‌ڵێت ئه‌وان به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌یان كردووه، هاتوون مادده و مه‌ودای ده‌ستووری ده‌دۆزێنه‌وه، حكوومه‌تی عێراقیش پشتیوانی له بڕیاره‌كانی ده‌كات بۆیه ئه‌گه‌ر دادگا به پیشه‌یی كاری بكردبایه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌مڕۆ.




