نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

ھەولێرKDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/3/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى گرنگیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبینى و نیگه‌رانیى لایه‌نه‌كان گۆڕییه‌وه و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگه‌ریى مافى هه‌مووان كرده‌وه.
مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




