سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له هاووڵاتیانى مه‌سیحى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێبێت) پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد و ده‌شڵێ، له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى له هه‌موو هاووڵاتیانى مه‌سیحیمان له كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى جه‌ژنێكى ئاسووده‌یان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بگرێت.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به وڵاتى فره‌كولتوورى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و له‌مپێناوه‌دا له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بین.
با ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه بكه‌ینه ده‌رفه‌تى پته‌وكردنى برایه‌تى و یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستاندا و پێكه‌وه به گیانى به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش، ئه‌ركه‌كانمان به‌رامبه‌ر به وڵات و پاراستنى مافه‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ین و ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان كار بكه‌ین.
جه‌ژنى قیامه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




