٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ قەزای سێمێل دەچنە بواری جێبەجێکردن

سەرچاوە: KDP.info

سێمێل-KDP.info- قایمقامی قەزای سێمێل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن و بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتیش بۆ قەزای سێمێل دەچنە بواری جێبەجێکردن.

خەلیل مەحموود، قایمقامی قەزای سێمێل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای سێمێل بچنە بواری جێبەجێکردن کە زۆربەی کەرتەکانی خزمەتگوزاری دەگرێتەوە،  ئەمساڵ چەندین پڕۆژە لە چوارچێوەی گرینگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای سێمێلی پارێزگای دھۆک جێبەجێ کراون.

قایمقامی سێمێل گوتی: سەرۆکی حکوومەت ژمارەیەک بڕیاری تایبەتی بۆ قەزای سێمێل دەرکردوە لەوانە، کردنەوەی ژمارەیەک فەرمانگەی نوێ بۆ قەزاکە و بەرزکردنەوەی پلەی ژمارەیەک فەرمانگەی دیکەی قەزاکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو بڕیارانە لە ڕێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەو جێبەجێ دەکرێن.

خەلیل مەحموود ڕوونیکردەوە: کردنەوەی ژمارەیەک فەرمانگەی نوێ لە سێمێل، کاریگەری لەسەر گەشەکردنی قەزای سێمێل دەبێت، چونکە قەزاکە پێویستی بەو فەرمانگانە ھەیە و ھاووڵاتییانی قەزاکە لە چەندین خزمەتگوزاری کە پێشتر نەبووە قەزاکەیان سوودمەند دەبن.

 

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار