٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سودانی دەچێتە ئەمریکا...پێکھاتە سەرەکییەکان ئەندامی شاندەکە دەبن"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی: شاندی حکوومەتی عێراق بۆ ئەمەریکا نوێنەری ھەر سێ پێکھاتە سەرەکییەکەی عێراقی تێدا دەبێت و  مانەوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆ دەبێت.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە ١٥ی مانگی داھاتوو شاندێکی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا بکەن، بڕیارە شاندەکە نوێنەری ھەر سێ پێکھاتەی سەرەکی عێراقی تێدا بێت، ئەوانیش کورد و سونە و شیعەن، ھەر پێکھاتەیەکیش لە بارەی ھەر پرسێک ڕای خۆی دەبێت، چونکە بڕیارە سێ تەوەری سەرەکی گفتوگۆی لەسەر بکرێت، ئەوانیش ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا، مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و پرسی وزە و پرسی ئابورین.
سەگڤان سندی گوتیشی: بابەتی سەرەکی بەرنامەی سەردانەکە پرسی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمەریکایە و گفتوگۆی چڕی لەبارەوە دەکرێت، لەوێش نوێنەری پێکھاتەکان ڕای خۆیان لەسەر ئەو پرسە دەخەنە ڕوو.
سندی باسی لەوەش کرد: بڕیاردراوە شاندێکی حکوومەتی عێراق بچێتە ئەمەریکا، وادەی سەردانەکەش دیاری کراوە و بڕیارە ھەر سێ پێکھاتە بەشداری شاندەکە بکەن، بەڵام تا ئێستا ئەندامانی شاندەکە دیار نەکراون، چاوەڕێ دەکرێت ئەندامەکان دیاری بکرێن و شاندەکە ئامادەبێت چونکە دەبێت لە ١٥ی مانگی چوار لەواشنتن بن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار