٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاریگایەکی مۆدێرن بۆ گەنجانی کەلەکچی دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

کەلەکچی _KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان دەڵێت: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاریگایەکی مۆدێرن بە گوژمەی ملیارێک دینار بۆ گەنجانی کەلەکچی دروست دەکرێت کە دەبیتە تاکە یاریگای ئەو ناحیەیە.

ھەڤاڵ محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی سەر بەقەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەسەر بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یاریگایەکی مۆدێرن بۆ کەلەکچی دروست کراوە کە ھیچ یاریگایەکی لێ نەبوو، ئێستا یاریگاکە تەواو بووە تەنیا شوێنی  ھاندەران و ئیدارە و ڕۆناکی یاریگاکە ماوە ئەوانیش لەماوەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێن و دەکەوێتە خزمەت گەنجانی کەلەکچی.

ھەڤاڵ محەمەد شەریف گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەک ملیار دیناری بۆ ئێمە تەرخان کردبوو بۆ ئەوەی دروستکردنی ئەو یاریگایە کە خزمەتێکی باشی گەنجان لەو ناحیەیە دەکات، چونکە تا ئێستا گەنجان لە ناو یاریگای خۆڵ یارییان دەکرد لە کاتێکدا لە کەلەکچی ٥٠ تیپی میلی ھەیە و پێویستیان بە یاریگا ھەبوو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بودجەی تەرخان کرد و یاریگایان بۆ دروست کرا.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار