٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مونا قاوەچی بۆ KDP: ئاسۆ ڕوونە و داھاتوومان گەشە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان دەڵێت، پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری ھەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە، پێشی وایە، ھیچ کاتێک تۆی دوو بەرەکی سەوز نابێت و گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ھاوکار و ھەماھەنگ و یەکڕیزبن.

مونا قاوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری ھەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە، ناکۆکیەکان چەند گەورەبن نابێت بھێڵین کاریگەریان لەسەر پێگەی ھەرێمی کوردستان ھەبێت، گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ھاوکار و ھەماھەنگ و یەکڕیزبن بۆ رێگریکردن لەھەر ھەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان".

‏‎ناوبراو دەشڵێت: "وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری ھەموو ھەوڵێک دەبین بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و بژێوی ژیانی ھاونیشتیمانیانی خۆشەویستی کوردستان".

‏‎قاوەچی جەختیش دەکاتەوە: "پێمان وایە ھیچ کاتێک تۆی دوو بەرەکی سەوز نابێت و ھەموو ئەو ھەوڵ و بەرنامانەی بۆ لێدان لە پێکھاتەکان لە ئارادایە دواجار لەلایەن ھاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستانەوە پووچەڵ دەکرێنەوە، ئاسۆ ڕوونە و داھاتوومان گەشە پشت ئەستوور بە خوای مەزن و ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان".

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، پێشی وایە: "ھەرێمی کوردستان بەرھەمی خوێنی ھەزاران شەھید و ئەنفال و قوربانیدان و بەرخودانی گەلی کوردستانە و  ھەرگیز نابێت سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت".

 

هه‌ڵكه‌وت محه‌ممه‌د

هەواڵی پەیوەندیدار