سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی زانیاری گرنگ له‌سه‌ر پارێزگاری داهاتووی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه دا، پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تی كه‌ركووك پرسێكی ئاڵۆزه، له‌م كه‌ش و هه‌وایه سیاسییه‌دا كاتێكی زۆری ده‌وێت تا پارێزگار یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
حه‌سه‌ن شێخانی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: شێوه‌ی ڕێكاره‌كانی دانانی پارێزگاری كه‌ركووك ئاوایه كه ده‌بوایه یەكه‌م ڕۆژی په‌سه‌ندكردنی ده‌نگدان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له‌سه‌ر داوای پارێزگاری شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكرێت، ئه‌وه‌بوو پارێزگاری شاره‌كه داوای كرد كۆبوونه‌وه بكرێت ئێمه وه‌ك كورد و مه‌سیحییه‌كان به‌شدار بووین، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمان به‌شدار نه‌بوون، تا ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه زانیومانه سه‌قفێكی كاتی نییه كه ئیداره‌ی تازه‌ی كه‌ركووك بكه‌وێته بۆشاییه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئیداره‌یه‌كی كاتی بۆ سه‌رپه‌رشتی شاره‌كه دروستكراوه له سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان تا ده‌گه‌نه ڕێکكه‌وتن.
گوتیشی: له ئه‌گه‌ری ڕێکكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان تا ئه‌و شوێنه‌ی زانیاریم هه‌یه په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م پرسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، چونكه شاره‌كه فره نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به بۆیه به‌م شێوه‌یه پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك كاتی ده‌وێت و درێژه ده‌كیشێت و كارێكی ئاسان نییه، ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌سكه‌وت به‌ده‌ست بێنێت، سازش كردن له‌نێوان لایه‌نه‌كان كه‌مه، خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه به‌ڵام وێنه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه، هێشتا ڕێككه‌وتنی كۆتایی كاتی ده‌وێت.




