٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دھۆک: زیانلێکەوتووانی لافاوی دھۆک بەپارە و کەلوپەل قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک _KDP.info_ پارێزگاری دھۆک دەڵێت: ئەوانەی لەناو دھۆک زۆر زیانیان بەرکەوتووە بەسەر پێنج ناوچەدا دابەشکراون و تا سبەی ھەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە و پارەی کاشیان پێدەدرێت و کەلوپەلیشیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

دکتۆر عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ھەڵمەتێکی زۆر باش لەلایەن بانکی ئێف ئای بی و ھەڵمەتێکیش لەلایەن کەناڵی وار ڕاگەیندرا، بانکی ئێف ئای بی توانی ملیارک و ٤٥٧ ملیۆن دینار کۆبکاتەوە و لەڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەو پارەیە ڕادەستی لیژنەی باڵای چارەسەر و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بکات و خۆشبەختانە لە دەوروبەری دھۆک و ڕۆژئاوای دهۆک قەرەبووکراونەتەوە، ئەمڕۆ سعات ٤:٠٠ لەبەشێکی دھۆک دەست پێ دەکەین و شەویش لەبەشێکی دیکە، پێنج ناوچە دیاری کراون و تاسبەی ئەوانیش قەرەبوو دەکرێنەوە کە زۆر زیانیان بەرکەوتووە، پارەشیان بەشێوەی کاش پێدەدرێت، دوێنێش کەلوپەلی ناوماڵ و کارەباییمان بۆ ھاتووە .. ئەویش بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەش دەکەین.
دکتۆر عەلی تەتەر گوتیشی:  سوپاسی ھەموو ئەوانە دەکەین کە خەمیان لەو کارە خواردووە و پارەیان داوە، ئەوەی ئەو دەستپێشخەرییەی کردووە کەسیان  چاوەڕێی دەستخۆشی ناکەن و ویژدانی خۆیان ئارام دەکەن خزمەتی میلەتی خۆمان دەکەین ، بۆیە بەناوی خەڵکی پارێزگای دھۆک دەستخۆشی لە ھەموو کەس و لایەنێک دەکەین کە ھاوکاری ئێمەیان کردووە، خەمخۆرییەۆەی سەرۆک بارزانییش لەسەرەووی هەموویەوە ھێزی بە ئێمە دا خزمەتی خەڵک بکەین، سەرۆکی حکوومەت و فەرماندە مەنسور بارزانیش بە ھەموو ھێزی خۆیان تا ئێستاش ھاوکاری خەڵکی دھۆک دەکەن.
تەتەر گوتیشی: ئەوانەی ھاوکاری خەڵکی دھۆکیان کردووە لە داھاتوودا بەلیست ڕایدەگەینین و دەستخۆشی و سوپاسیان دەکەین، بەڵام جارێ زەروورە خەڵک قەرەبوو بکرێتەوە و بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حالی خۆیان.

بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار