د. ھێمن ھەورامی پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانیی گەیاندە کونسوڵخانەی ڕووسیا
__2024_03_26_h15m45s6__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 26ی 3ی 2024، ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی ڕووسیای کرد و پەیامی ھاوخەمی سەرۆک بارزانی گەیاند.
بەمەبەستی گەیاندنی پرسەو ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ قوربانییانی کردەوە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، سەردانی کونسوڵخانەی ڕووسیای کرد.
لە سەردانەکەیدا لە ڕێگەی کونسوڵخانەی ڕووسیاوە پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانیی لەسەر ڕووداوە تیرۆریستییەکە گەیاندە گەل و حکوومەتی ڕووسیا.




