شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی رووسیای کرد

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ره‌خۆشی لەبارەی هێرشەکەی مۆسکۆ سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی رووسیای کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوان و ژماره‌یه‌ک له راوێژکاران و به‌رپرسان له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی "هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ی" رۆژی هه‌ینیی رابردووی مۆسکۆ، سه‌ردانی کۆنسولخانه‌ی گشتیی رووسیایان له هه‌ولێر کرد.
سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان دەڵێت، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، شانده‌که پرسه‌نامه‌یه‌کی له تۆماری پرسه‌دا نووسی و "به ناوی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و حکوومه‌تی رووسیادا ده‌ربڕی."
له پرسه‌نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که "ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه ده‌یسه‌لمێنیت تیرۆر و تونڕۆیی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددییه له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ یه‌کگرتوو بێت و له هاریکاریی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ له‌نێوبردنی تیرۆر."





