مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حەسەن حەمەسوور) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (حەسەن حەمەسوور ئەحمەد) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (حەسەن حەمەسوور ئەحمەد)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەسەن حەمەسوور ئەحمەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (حەسەن حەمەسوور ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ ی ئاداری ٢٠٢٤




