٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد کەمال: کەرکووک پێویستی بە هەمووانە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، وەکو پارتە سیاسییەکانی کەرکووک سەردانی جەبهەی تورکمانیمان کردووە و پەیوەندی بەدانوستانەکانەوە نییە، دەشڵێت، کەرکووک پێویستی بە کورد و تورکمان و عەرەبە بۆ ئەوەی پێکەوە خزمەتی شارەکە بکەن.

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە وەکو پارتە سیاسییەکانی کەرکووک سەردانی جەبهەی تورکمانیمان کرد، چونکە کەرکووک پێویستی بە هەمووانە، هەروەها پێویستی بە کورد و تورکمان و عەرەبە بۆ ئەوەی پێکەوە خزمەتی شارەکە بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سەردانی فەرمیمان بۆ لای هەموو لایەنەکان هەیە، پەیوەندی بە دانوستان نیە، چونکە لیژنەیەکی تایبەت هەیە بۆ دانوستانەکان، ئەوان کاری خۆیان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار