شاره‌زایه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تی: بڕیارەکانی دادگا ڕووخاندنی عێڕاق پێشدەخات

شاره‌زایه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تی باس له بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی دادگا ده‌یكات له‌دژی ده‌ستووری عێراقه و لێدانه له پێگه‌ی هه‌رێمه‌كان كه به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتیان دیاری كراوه.
د.كرمانج عوسمان، شاره‌زا له بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیمكوراتی كوردستان، گوتی: هەر کەسێک بە ژیری و وردی ماددە و بڕگەکانی دەستووری عێڕاق بخوێنێتەوە، زۆر باش تێدەگات ئەو دەستوورە فیدراڵی نییە، بەڵکو کۆنفیدڕاڵییە، بۆیە دەسەڵاتی هەرێمەکان زۆر زیاترە لە دەسەڵاتی ناوەند، چونکە ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٥ لەبەر بێ متمانەیی سیاسی کورد و شیعە بە سوننە، ڕێککەوتن لەسەر ئەو جۆرە دەستوورە کە بە ئاسانی هەموار نەکرێت (دەستوور جامد) و دەسەڵات زۆر بدات بە هەرێمەکان، بۆیە ئەوەی دادگای باڵای ناوەند دەیکات ٢ پێشێلکاری و تەراجوعە :
یه‌كه‌م: بڕیاڕەکانی دژی عێڕاقە وەک ناسنامەی دەوڵەتی فیدڕاڵی.
دووه‌م: بڕیارەکانی دژی هەرێمە وەک ناسنامەی دەستووری هەرێم.
ڕایشیگه‌یاند: واتە تەراجوع هەیە لەو تەوافوقە و دادگا بە کاردێت بۆ هەمواری دەستوور، بڕیارەکانی دادگا ڕوخاندنی عێڕاق پێشدەخات چونكه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی دژی ناسنامه‌ی عێراقه، كاتی خۆی كه ده‌ستووری عێراق نووسرا هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێکكه‌وتن كه ده‌ستووره‌كه جامد بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ده‌ستكاری نه‌كرێت، به‌داخه‌وه ئێستا دادگای فیدراڵی بووه‌ته‌وە ئه‌دایه‌ك به‌ده‌ست سیاسییه‌كانه‌وه، ته‌داخول له كاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات، ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر خراپه، دادگای فیدراڵی له‌دژی ناسنامه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵ ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌تتا له به‌یاننامه‌كانیان باس له عێراقێكی دیموكراتی په‌رله‌مانی ده‌كەن، كه‌چی ناوی فیدراڵی ناهێنن، واته له‌دژی فیدراڵیه‌تی عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه كه هه‌رێمێكی فیدراڵییه، پار ڕەشنوسێكمان ئاماده كردبوو بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی تاوانه‌كانی داعش، ئه‌وان تانه‌یان له‌و ڕه‌شنوسه‌دا له‌كاتێكدا ناکرێ دادگای فیدراڵی تانه له ڕه‌شنووس بدا؟
گوتیشی: دادگای فیدراڵی تانه له قانوون ده‌دات كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ده‌رده‌چێت و له ڕۆژنامه‌نی فه‌رمی بڵاو ده‌بێته‌وه نه‌ك له ڕەشنووس، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یە كه له تایبه‌تمه‌ندی خۆیان لایانداوه، ئه‌م دادگایە ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری عێراق، جیاوازی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان ناپارێزێت له‌جیاتی حكوومه‌ت بریار ده‌دات، دادگای فیدراڵی به كه‌یفی خۆی ته‌فسیری یاساكان ده‌كات كه ئه‌وه ئیشی ئه‌و نییه و كاری ئه‌نجوومه‌نی شوورای ده‌وڵه‌ته كه لە هەرێمی کوردستان پێی ده‌گوترێت ئه‌نجوومه‌نی شوورا له به‌غداش پێی ده‌گوترێت مجلیس دوله.
ڕایشیگه‌یاند: جیا له‌وه‌ش له یاسای بودجه‌ی عێراق .. كاتێك ڕه‌شنوس بوو چیان لێ‌كرد؟ دادگای فیدراڵی چوو پشتیوانی ئه‌و پڕۆژه‌یەی كرد كه دواجار گرفتی هه‌ولێر و به‌غدای قوڵتر كرده‌وه، به‌داخه‌وه ده‌یه‌وێت ته‌داخول له پرۆسه‌ی سیاسی بكات، له قانوون شتێكمان هه‌یه پێی ده‌گوترێت سیاده‌ی قانوون، واته كه‌س له یاسا گه‌وره‌تر نییه، دادگای فیدراڵی ئیش به‌و مه‌بده‌ئه ده‌كات كه له‌خوار خۆیه‌وه مامه‌ڵه بكات، خۆی له سه‌رووی یاسا داناوه، ئه‌وان خۆیان نیشان داوه كه كه‌س ناتوانێت تانه‌یان لێ بدات و خۆیان له سه‌رووی یاساوه داناوه، شتێكی وایان دروست كردووه كه‌س لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات.




