٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: بۆ ئەوەی لە پرۆسەی سیاسی بەردەوامبین پێویستە ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی _KDP.info_ یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (سلێمانی _ ھەڵبجە) گوتی: پێویستە ئەو ڕێککەوتنەی لە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کراوە جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی لە پرۆسەی سیاسی بەردەوام بین ئەگەر نا بەردەوامبوون ئەستەمە.
دیاری حوسێن ، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (سلێمانی _ ھەڵبجە) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو ئازادی و ڕزگاری گەلەکەمان و بەدستھێنانی مافەکانیەتی، ھەوڵمانداوە لەگەڵ عێراق پێکەوە کار بکەین و سەرۆک بارزانی خۆشی سەرەتای ڕزگارکردنی عێراق لەوێ بووە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ عێراقی تازە بنیات بنرێتەوە و عێراقێکی دیموکرات و فیدراڵی بێت، لەکاتی نووسینەوەی دەستوور سەرۆک بارزانی ھەوڵیدا لە دەستوور مافەکانی کورد جێگیربن، لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ حکوومەتەکانی عێراق کارمان کردووە و سەرۆک بارزانی ھەمیشە باسی لەوە کردووە: ئەگەر دەستوور و دیموکراسیەت نەبێت و تەوافق و تەوازن و شەراکەت نەبێت نەک کورد ٦٠ کورسی ھەبێت بەڵکو ١٠٠ کورسیشی ھەبێت ناتوانین بەردەوام بین ئەگەر مافەکانی کورد نەدرێت، بۆیە ئەگەر خەڵکێک بیەوێت دژی ھەرێمی کوردستان یاسا دەربکات ئێمە ناتوانین بەردەوام بین، عێراق بەردەوامە لە دەرکردنی بڕیار دژی ھەرێمی کوردستان و بە ھەموو شێوەیەک لە ڕێککەوتنەکان و دەستوور پاشگەز بوونەتەوە، ئەمەش ھەمووی بە بەرنامە و ڕاسپاردەی خەڵکی دەرەوەی عێراقە و لە بەرژوەندی وڵاتانی دیکەدای، بۆیە پێویستە کورد بە یەکدەنگی و یەکڕیزی داوای مافی خۆی بکات، ناکرێت تەنیا لەپێناو مووچە ھەموو مافەکانمان لەدەست بدەین، پێویستە ڕێز لەخوێنی شەھیدان بگرین کە  خوێنیان بۆ ئازادی کوردستان ڕشتووە.
دیاری حوسێن گوتیشی: وەکو پارتی پێداگر دەبین لە پارارستنی ئەوەی بەدەستھاتووە و ئەوەی ماوە بەدەستیبێنین.
ئەوەی ئەوان بڕیاری لێ دەدەن لەڕێگەی دادگای بەناو فیدراڵی دەستووری نییە، دادگاکە خۆی دەستووری نییە و ڕابردووی باشیان نییە، ھەر بۆیە لە پێکھێنانی حکوومەتی ئێستادا پێویستە مافەکانی کورد بدرێت،  ئەوەشیان نەکردووە، بۆیە ناکرێت لە پرۆسەی سیاسی بەردەوام بین، نەک مافی ئێمە نادەن بگرە دژایەتی ھەرێمی کوردستانیش دەکەن، ئەگەر کورد لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە پشێوی دروست دەبێت و ئەواایش ناتوانن بەردەوام بن، پێویستە دەستوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان جێبەجێ بکرێت.
حوسێن باسی لەوەش کرد: ئەو حکوومەتەی پێکھاتووە بە ھاوپەیمانی بووە لە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بۆیە ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێککەوتووین دەبێ جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی ئێمەش لەو ھاوپەیمانی و حکوومەتە بەردەوام بین، چونکە ئەوان دەیانەوێت لەڕێگەی دادگای بەناو فیدراڵی ھەندێک یاسا بەزۆر بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنن و کۆمەڵێک کێشەیان بۆ ئێمە دروست کردووە لە کۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن و مووچە و چەندین کێشەی دیکە،  بۆیە نامانەوێت لە ھاوپەیمانیەکدا بەردەوام بین پشتگیری لەو بڕیارانە بکەن دژایەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بۆیە پێویستە یان ڕێگری بکەن یاخود باس لەوە بکەن ئێمە دەستەڵاتمان بەسەر ئەو دادگایەدا ناشکێت و لە دەرەوە ئاڕاستە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار