٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ په‌یامی هاوخه‌میی سەرۆكی حكوومه‌تی گەیانده‌ كونسوڵخانەی ڕووسیا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی 3ی 2024، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیای كرد و په‌یامی هاوخه‌می گه‌یاند.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیای كرد و په‌یامی هاوخه‌میی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی مۆسكۆ گه‌یاند.

ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو 23ی 3ی 2024، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتبوو، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستبووه‌ ڕوو، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.

شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو له‌ شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 146 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار