٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی داوای لیستەکانی مووچە و پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانەی بکەن.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانی حکوومەتی هەرێمی کردووە و داوا دەکات، هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئادار، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا دیاری کرابێت، لە کاتی گونجاودا ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار