٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ ٣٠٠ ماڵی زیان لێکەتووی لافاو قەرەبوو کرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی حەفتەی ڕابردوو قەرەبوو کرانەوە قایمقامی شارەکەش دەڵێ: قۆناغی دیکەی قەرەبووکردنەوە ماون و ئەوەی ئەمڕۆ قەرەبوو کرانەوە تەنیا ھاوکاری فریاگوزارییە بۆ ھاووڵاتییانی زیان پێگەیشتوو.

موشیر محەمەد، قایمقامی قەزای ناوەندی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قۆناغی یەکەمی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی حەفتەی ڕابردووی شاری زاخۆ بەڕێوەچوو، تێیدا ٣٠٠ خێزان لەوانەی زیانیان پێگەیشتووە قەرەبوو کراونەتەوە، قەبارەی قەرەبووکردنەوەکەش بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەرگری شارستانی بووە، چەندیان خەمڵاندووە ئێمە لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتە قەرەبووی ھەر ماڵێک دەکەینەوە.

قایمقامی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیژنەکان خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و داتای نوێن ھەر ھاووڵاتییەک زیانی بەرکەوتبێت و تا ئێستا سوودمەند نەبووبێت دەتوانێت سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات و لە دوای ڕاپۆرتی خەمڵاندنی زیانەکان قەرەبوو دەکرێتەوە.

موشیر محەمە گوتیشی: ئەمە قۆناغی یەکەمی قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتییانی زاخۆیە، قۆناغی دیکەشی بەدوادا دێت، ئێستا لیژنەکانمان زیانی شوێنە گشتییەکان دەخەمڵێنن، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو تەنیا قەرەبووکردنەوەی ماڵی ھاووڵاتیانە وەک حالەتی فریاگوزاری بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە ژیانی ڕۆژانەیان بدەن، بەڵام قۆناغی دیکەش ماوە بۆ قەرەبووکردنەوە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار