٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە زاخۆ نزیکەی ٤٠٠ ماڵ بەر لافاو کەوتوون و قەرەبوو کراونەتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

لە شاری زاخۆ نزیکەی ٤٠٠ خێزان بەھۆی لافاوە وە زیانیان پێگەیشتووە و لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە قەرەبوو کراونەتەوە بەرپرسێکی شارەکەش دەڵێ، ھەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شاری زاخۆ بەردەوام دەبێت.

وەڵات ھەجەر، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای زاخۆ بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" قەبارەی زیانەکانی لافاوی شاری زاخۆ  تا ئێستا بە تەواوەتی نەنزاندراون، بەڵام بێگومان زیانێکی زۆری ھەبووە، جگە لە شوێنە گشتییەکان و بازاڕ نزیکەی ٤٠٠ ماڵ زیانی گەروەی بەرکەوتوە بەھۆی لافاوی چەند رۆژی رابردوو لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قەرەبووی زیان لێکەوتوانی زاخۆ کراوەتەوە.
وەڵات ھەجەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ھاوکارییەکان لەچەند بەشێک پێک ھاتبوون لەوانەش ھاوکاری پارە و دابەشکردنی خۆراک و ھەموو پێداویستیەکی ژیان  لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ھەرچی پێویستە بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی زاخۆ کراوە و بەردەوامیش دەبین.
وەڵات ھەجەر گوتیشی" ھەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شاری زاخۆ لە پاشماوەکانی لافاو دەستی پێکردوە و رۆژانە بەردەوام دەبێت تا بە یەکجاری شاری زاخۆ پاک دەکرێتەوە لە پاشماوەکانی لافاوی چەند رۆژی رابردوو،چەندین تیمی خەریکی مەزەندەکردنی زیانەکانن.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار