٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قادر قەچاغ" کورد ئێستاش بە بارزانی نەمر ناسراوە"

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورۆپای پارتی سیمینارێکی لەرێگەی وێبنارەوە بۆ قادر قەچاغ بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی سازکرد  لەژێر ناوی (بارزانی نەمر، شکۆی نەتەوەیەک و رابەری رزگاری خوازی و خۆ نەچەماندن)  تێدا ناوبراو تیشکی خستەسەر وێستگەکانی خەباتی بارزانی نەمر لە سەردەمی شۆڕش و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کورد ئێستاش بە بارزانی نەمر ناسراوە.

لەسەرەتادا ھەڤاڵ قادر قەچاغ، بەپارچە شعیرێک دەستی بە سیمینارەکە کردو دواتر ھاتە سەر قۆناغەکانی ژیانی سیاسی و شۆڕشگێری بارزانی نەمر و گوتی" بارزانی نەمر بووەتە ناسنامەیەک بۆ کورد و لە زۆر جێگا تا ئێستا ناوی بارزانی نەھێنن نازانی خەڵکی کوێی، جارێکیان لەگوندی کانی ماسی رۆژنامەنووسێکی بیانی گوتی دوو پرسیارت لێدەکەم پێم گوت فەرموو گوتی، جیڤارای کورد کێیە، من گوتم  لەبارزانی نەمر زیاتر ھیچ جیڤارایەک نییە، گوتی چوون بارزانی دەناسن پێم گوت کورد بە بارزانی ناسراوە.
بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" شۆڕشەکانی پێشوو بە درێژایی مێژوو ھەر لە شۆڕشی شێخ ئەحمەدی بارزان و شێخ عەبدولسەلام و شێخ مەحموودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران سکۆی شکاک شۆڕشی باران و ئیحسان پاشا ھەمووی بۆ ئێمە جێگەی شانازین، بەڵام شۆڕشی مەزنی  ئەیلوول بە رابەرایەتی بارزانی جیاوازبوو، چونکە بەراورد بە ھەموو شۆڕش و راپەڕینەکانی دیکەی کورد شۆڕشی ئەیلوول بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر  ھەموو سنورەکانی شکاند لەڕووی ئاینی و نەتەوەیی و شار و شارۆچکەکان و کردیە یەک شۆڕش.
قادر قەچاغ دەشڵێت" ئەو ناسنامەیەی ئێستا ھەمانە ھەموو دسەتکەوتی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە بە رابەرایەتی بارزانی نەمر، ئێمە لەو بڕوایەداین بارزانی نەمر نەک تەنیا رێبازێکی شۆڕشگێڕی بوو، بەڵکوو شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و بوو گۆڕانکاری گەورەی دروست کرد لە ھەموو بوارەکانی لەڕووی رۆشنبیری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و چینایەتی، بەداخەوە تا ئێستا خەڵکێک ھەنە تێنەگەیشتوون یان ھەر بەردەوام دژایەتی کورد دەکەن، لەو بڕوایەدام رۆژە سەختەکانمان بەڕێ کردووە رۆژە ئاسانەکانمان لەبەردەم ماوە، بەڵام دەبێت خۆراگربین، پێویستە پارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکەین و بڕیاری گرینگیش لەلای پیاوی گەورەوە دەدرێن ئەمڕۆ پرسی ریفڕاندۆم بووەتە دەستکەوتێکی گرینگ بۆ گەلی کورد.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار