سێ سیاسه‌تمه‌دار: هه‌رچه‌شنه هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر دادگای فیدراڵی پشتکردنە لە پرسی كورد

ھەولێر-KDP.info- سێ سیاسه‌تمه‌دارو راوێژكاری باڵای پێشووی سه‌ركرده‌كانی كورد باس له بریاری دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن له‌دژی هه‌رێمی كوردستان و دەڵێن، ئێستا فشار خراوەتە سەر دادگای فیدڕاڵی.
هه‌فته‌ی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌بوو كه هێرشێكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ره..ئەم بەیاننامەی دادگای فیدڕاڵی، دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیایی و سیاسییه هات كه له كوردستانه‌وه فشار خرایە سەر شەرعیەتی دادگای فیدراڵی، له‌به‌رانبه‌ردا پشتیوانانی دادگا به‌یاننامه‌ی پشتیوانیان له‌سیاسه‌تی ئه‌و دادگایه ده‌ركرد و داوایان كرد كه رێگابدرێت دادگا كاره‌كانی خۆی بكات، له‌ناوخۆی كوردستان چه‌ند هێزێكی سیاسی به‌یاننامه‌ی پشتیوانیان بۆ دادگا دووپاتكرده‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه چونكه پێیان وایه ئه‌م سیاسه‌ته پشتكردنه خه‌ڵكی كوردستانه.
د.نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، شاره‌زای له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگدایە، له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی جۆره‌ها جه‌نگ بووه، وه‌ك جه‌نگی هه‌واڵگری و سه‌ربازی و ئابووری، ئه‌مانه پاكێجێكن له‌دژی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌به‌رهێنانیان بۆ ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و چه‌كانه له‌دژی كوردستان به‌كارهێنراوه دادگای فیدراڵییه له‌پرسه هه‌ستیاره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه ده‌ست وه‌ردانی له‌كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك بابه‌تی یاساكانی هه‌ڵبژاردن، و نه‌هێشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، و زۆر بریاری دیكه‌ش، زۆر گرنگه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان پشتیوانی له هه‌ڵویستی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بكه‌ن، چونكه به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسایی دارێژراوه، خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ دۆخه‌كه كراوه ئینجا نووسراوه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه نه‌خشه‌ی سیاسی و قه‌باره‌ی هێزه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان وێنه‌یه‌كی ساخته‌مان نیشان ده‌دات و ده‌رده‌چێت له واقعی ده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نه‌خشه‌ی دادگای فیدرالی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان واده‌رده‌كه‌وێت كه كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك ببات".
دەشڵێت: ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی كردوویه‌تی لێدان بووه له پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یی و كورسی كۆتاكان به‌بێ دیراسه‌كردن لابراوه، ئێستاش كه به‌هۆی ده‌ست وه‌ردانی دادگای فیدراڵی نیگه‌رانی له كوردستان دروست بووه ناكرێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی پێیمان وابێت پشتیوانی كردنی ئه‌و دادگایه وه‌ك ده‌ست شكانه‌وه‌ی سیاسی به‌كاربهێنرێت، ناكرێت له‌م ماوه‌یه‌دا فشار له‌سه‌ر دادگای فیدڕاڵی هه‌یه بۆ راوه‌ستانی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌دژی كوردستان ده‌یدات ئێمه به‌به‌یاننامه‌ی پشتگیری ئه‌م قورساییه كه‌م بكه‌ینه‌وه و پێیان بڵێن نه‌خێر ئێمه‌ی كوردستانیان هه‌موومان دژتان نین، به‌ڵكو به‌شێكمان پشتیوانتانین ئه‌مه خراپه ئه‌م سیاسه‌ته.
هه‌رله‌م باره‌وه، حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی وه‌ك پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌تی ئیستای عێراق، له‌م رۆژانه رایگه‌یاندووه كه بەو مەرجە دەنگمان بە حکومەتی سودانی دا کە لە ماوەی ساڵێک، کێشەکانی ماددەی ١٤٠، مووچەی فەرمانبەران و شەنگال چارەسەر بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره لەلایەک محه‌مه‌د شیاع سودانی، نەیتوانیووە ئەو کێشانە چارەسەر بکات و رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه و لەلایەک دادگای فیدڕاڵی خەریکە حوکمی تایفی بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت! لە بەرامبەر پەستانی نادیموکراتی ڕژێمی عێراق و بڕیاری نادەستوریی دادگای بەناو فیدراڵیی عێراق، كه تادێت له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان بریار ده‌رده‌كات پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم پارتیی جێگەی متمانەی خەڵکی باشووری کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ھەڵوێستی بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٤/٦/١٠ی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی کە بەم شێوەیە ناچێتە ھەڵبژاردنەوە ! ئه‌مه ستۆپێك بوو به سیاسه‌تی ئه‌و دادگایه و له‌ئاستی جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كانی كوردستانیش جۆرێك له كاردانه‌وه و پشتیوانی بۆ سیاسه‌تی پارتی دروست بوو له‌دژی بریاری دادگای فیدرالی، به‌ڵام سه‌یری له‌وه‌دایه كه دادگا كه‌وته په‌له‌قاژێ له‌به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ندێك هێزی سیاسی له ناوخۆی كوردستان و عێراقیش ده‌ستیان كرد به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه بۆ پشتیوانی سیاسه‌تی ئه‌و دادگایه ئه‌مه ترسناكه، چونكه به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی یه‌كێك له دادوه‌ره كورده‌كانی ئه‌و دادگایه یاریه‌كه‌ی له‌سه‌ر خودی دادگا پێچه‌وانه كرده‌وه و ته‌نانه‌ت له ئاستی كوردستان داوا دەکرێت دادوەره‌كه‌ی دیكه‌ش دەستلەکاری دادگای بەناو فیدراڵی بکێشێتەوە! چونكه دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری ئەندامی دادگای بەناو فیدراڵیی عێراق.
بە تێگەیشتن لە سەرپێچییەکانی ئەو دادگایە لە پرنسیپی دادگای فیدراڵی، دەستی لە کار کێشایەوە و لەبەرەی گەل بوو، لەگەڵ بەرەی گەل دژی دادگا وەستایەوە.
ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه له عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێت بە ناوی دادگاوه، هه‌رچیمان هه‌یه لە دەستمانی دەربێنن، ئێستا هه‌ولێر ته‌نیا ده‌ربڕی هه‌رێمی كوردستان نییه، نوێنه‌رایه‌تیی جیهان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانی ده‌كات. له هه‌ولێره‌وه زه‌نگی لەناوبردنی خه‌لافه‌تی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لێدرا. هه‌ر له هه‌ولێره‌وه بانگی دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و دوورگرتن له جه‌مسه‌ربه‌ندیی شەڕی زلهێزان كرایه نەخشەڕێگای سیاسی به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌رێگای ده‌ستوور و قانوونی به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌رله‌م باره‌وه، حاكم حه‌مدی گلی، راوێژكاری پێشووی سه‌ربازی مام جه‌لال، سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: " بۆچی لە عێراقێکی خاوەن ئەو هەموو سەرچاوەی داهاتەدا، دوای زیاتر لە بیست ساڵی نەمانی ڕژێمێکی دیکتاتۆر، بەشی هەرەزۆری خەڵک بەدەست بێ‌کاری، هەژاری و کەمیی خزمەتگوزارییەکانەوە دەنالێنن؟ دادگای باڵای فیدڕاڵی لەکوێیە؟ بۆ بەلای هەڵدانەوەی دۆسییە گەورەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات‌دا ناڕوات، کە سیاسییەکانی لەپشتەوەن؟ ئەی بۆچی تا ئێستا ئەو دادگایە نەتانەت لە یەک بابەتیش نەیتوانیوە توخنی میلیشیا چەکدارەکان بکەوێت؟ کە بەپێی شیکردنەوە و لێکدانەوەی پسپۆڕ و شارەزایان، بەرپرسی سەرەکین لە ناسەقامگیری و ئاڵۆزییەکان لە عێراق.
ده‌شڵێت: "ئیستا چونكه له وكردستانه‌وه سیاسه‌تی فشار له‌سه‌ر ئه‌م دادگایه په‌یره‌وی كراوه به‌خێرا هێزه دژه كوردستانییه‌كان به‌یاننامه‌ی پشتیوانیان بۆ ئه‌و دادگایه ده‌ركردووه، و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگاییه‌وه باری سه‌رشانی ئه‌و دادگایه سوك بكه‌ن ئه‌گه‌ر بۆ هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مه ئاسایی بێت، به‌ڵام ناكرێت بۆ هێزی سیاسی كوردی به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه پشتیوانی ئه‌و دادگایه بكات، پشتی له قه‌زیه‌ی كورد كردووه چونكه زۆربه‌ی بریاره‌كانی له‌دژی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: کاتێک دادگای فیدراڵیی عێراق وه‌ک پێگه و مه‌رجه‌عێکی یاسایی لە چوارچێوەی دەستوور دیاری‌کرا، سەرجەم لایەنە عێراقییەکان لەو بڕوایەدا بوون، کە ئەم دادگایە وه‌ک دامەزراوەیەکی باڵای ناوبژیکەری هاوسەنگ له‌نێوان لایه‌نه جیاواز و ناکۆک و ته‌نانه‌ت دژبه‌ره‌کاندا،به‌تایبه‌ت له عێراقێكی وێران كه ئیستا هه‌یه ده‌توانێت رۆڵ بگێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەیرێکی وردی بڕیاره‌کانی ئەو دادگایە بکەین، به‌تایبه‌تی کاتی بڕیاره‌کان و شێوه‌ی بڕیارەكانی، زۆر بەڕوونی ئەوەی بەدی دەکرێت، که ئەو دامەزراوەیە به‌ر له‌وه‌ی پێگەیەک بێت بۆ هاوسه‌نگی و دادپەروەری لە کاتی یەکلایکردنەوەی گرفت و بابەتە ناکۆکەکان، میکانیزمێکه بە پلەی نایاب بۆ سه‌پاندنی هەژموون و ئەجێندایەک، که به‌ر له‌وه‌ی هیچ جۆره خزمه‌تێک به عێراق بکات، بەپێچەوانەوە ڕۆڵ له تێکدانی هه‌ر جۆره هه‌وڵێک ده‌گێڕێت بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و سازان و تەوافوقی گشتی.




