سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی حاجی محەممەد بامۆکی دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- به بۆنەی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ڵه‌بجه، خوالێخۆشبوو حاجی محەممەد بامۆکی، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو حاجى محه‌ممه‌د بامۆكى، كه‌سایه‌تیى دیارى هه‌ڵه‌بجه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن هیواخوازم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/22




