مەنسور بارزانی: ئۆپه‌راسیۆنی خاوێنكردنه‌وه‌ی شارمان ده‌ست پێ كرد

دهۆك-KDP.info- فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه و هاوكات له‌گه‌ڵ پتر له 500 پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، ئۆپه‌راسیۆنی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاریان ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مەنسور بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دهۆك و زاخۆ بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی له ئه‌نجامی دروستبوونی لافاوه‌وه دروست بوونه. گوتیشی: ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له پاشماوه‌كانی لافاو پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
مەنسور بارزانی دڵنیایی به هاووڵاتییانی زیانمه‌ند دا كه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌موو ئەو هاووڵاتییانەی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان بریتییه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه وته‌یه‌كی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی كرد كه ئه‌وان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن نه‌ك ئاغا و كوێخا. گوتیشی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاك كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی رایسپاردوون خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن له زاخۆ تاكو خانه‌قین و له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات، ده‌بێت خزمه‌ت بكه‌ن.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: به‌رپرسیاریه‌تیی یانی خزمه‌ت كردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 500 پێشمه‌رگه له فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و فیرقه‌ی رۆژ، 50 پێشمه‌رگه‌ی ژینگه و 200 پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی سنوور به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی دهۆك و زاخۆ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن و تا به ته‌واوه‌تی شار خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.




